ژماره‌یه‌ک پـزیشـک و په‌رسـتیار له به‌حره‌ین ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ری خۆپـیشـانده‌ره برینداره‌کانیان کردووه له میانه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ی دژه حکومه‌ت، دادگایی‌ده‌کرێن به تاوانی هه‌وڵی ڕووخاندنی حوکمی پاشـایه‌تی وڵاته‌که.
23 پـزیشـک و 24 په‌رسـتیار که له‌وه‌تای مانگی سێـیه‌وه به‌پـێی یاسای باری نائاسایی وڵاته‌که ده‌سـتگیرکراون وا ئێسـتا دادگایی ده‌کرێن. هه‌رچه‌نده له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه کارکردن به یاسای باری نا ئاسایی له وڵاته‌که کۆتایی پـێهات، به‌ڵام هێشـتا ژماره‌یه‌ک له‌و فه‌رمانبه‌رانه هه‌ر له زینداندان.
ڕۆژی دووشه‌ممه دانیشتنه‌کانی سه‌ره‌تایی دادگایـی‌کردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه کۆتایی پـێهات. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوایی ده‌ڵێن به فه‌رمی تاوانه‌کانیان ئاڕاسته کردوون و بڕیاره له 13 ی مانگی شه‌شدا جارێـکی دیکه له به‌رده‌م دادگا ئاماده بـبنه‌وه.
ده‌ستـگیرکردنی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه تۆڕه‌یـیه‌کی زۆری لێـکه‌وتۆته‌وه له نێو کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی مافی مرۆڤ و ده‌ڵێن ئه‌و کارمه‌نده ته‌ندروسـتیانه به ئه‌رکی پـیشه‌یی و ئه‌خلاقی خۆیان هه‌سـتاون کاتێـک برینداره‌کانیان تیمارکردووه.