سه‌رۆکی پـورتوگال ئانیبال کاڤاکۆ سیلڤا داوای له ڕێبه‌ری پارتی سۆشیال دیموکرات پـێدرۆ پاسۆس کۆێلهۆ کردووه ده‌سـتبه‌جێ کاربکات بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه پارتی سۆشیال دیموکرات سه‌رکه‌وتنێـکی باشی له هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌دا به‌ده‌سـتهێنا و به‌وه‌ش ده‌توانێت پارتی سۆشیالیست له ده‌سه‌ڵات لابدات.
ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێز پاسۆس کۆێلهۆ گوتی به‌ڕێز سیلڤا داوای لێـکردووه ئاماده‌کاریـیه‌کانی هه‌تا ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌که له 15 ی مانگی شه‌ش ته‌واو بکات. پاش ئه‌وه سه‌رۆک ده‌توانێت به فه‌رمی به‌ڕێز پاسۆس کۆێلهۆ وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیر ده‌سـتنیشـان بکات.
ڕێبه‌ری پارتی سۆشیال دیموکرات گوتی ئه‌و له‌گه‌ڵ پارتی کۆنه‌پارێزی میلـلی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی پـێـکده‌هێنێت و پـێـکه‌وه ده‌بنه زۆرینه له په‌رله‌مان و بۆیان ئاسـانتر ده‌بێت ئه‌و یاسا و بڕیارانه په‌سه‌ند بکه‌ن که بۆ ڕزگارکردنی وڵاته‌که له قه‌یرانی ئابوری پـێشـنیارده‌کرێن.