سوریا به‌ڵێنی داوه کاردانه‌وه‌یه‌کی توند و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی بـبێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت ناوی ده‌بات کوشـتنی به کۆمه‌ڵی 120 که‌س له هێزه‌کانی ئاسایش له شـارۆچکه‌ی جسـر ئه‌لشوغور له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که.
ئه‌م هه‌واڵه که ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، ناتوانرێت پـشـتڕاست بکرێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی وسوریا ڕێـگه‌ی له ڕۆژنامه‌وانانی بیانی گرتووه بچنه وڵاته‌که‌وه. چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن گومانیان له‌و ئاماره‌ی حکومه‌ت هه‌یه و ده‌ڵێن ده‌کرێته به‌هانه‌یه‌ک بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێـکی نوێی حکومه‌ت.
وه‌زیری ناوخۆی سوریا ئیبراهیم ئه‌لشه‌عار ده‌ڵێت هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌پـێی یاسا ده‌بێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری جسر ئه‌لشوغور نزیـک سـنووری تورکیایه و دوایـین هه‌رێمه که خه‌ڵـکه‌که‌ی له دژی حکومه‌ت ڕاپه‌ڕن و داوای کۆتایی هێنان به حوکمڕانیـیه 11 سـاڵه‌که‌ی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بکه‌ن.
گوته‌بێژێـکی حکومه‌ت دانی به‌وه‌دا نا که‌وا هێزه‌کانی ئاسایش ده‌سـه‌ڵاتیان به‌سه‌ر شـارۆچکه‌که و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریان نه‌ماوه.
سوریا ئۆباڵی ئه‌و نائارامیـیانه ده‌خاته ئه‌سـتۆی ده‌سته و تاقمه چه‌کداره‌کان ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن ئاژاوه‌گێڕانی بیانیـیه‌وه پـشـتیوانی ده‌کرێن.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن له ئاکامی سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌ت بۆ خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت که له مانگی سێـیه‌وه ده‌سـتیان پـێـکردووه به لای که‌م 1100 که‌س کوژراون و زیاتر له 10 هه‌زار که‌سیش ده‌سـتگیرکراون.