ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌نگدان له پـورتوگال ده‌سـتیپـێـکردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تێـکی نوێ تاوه‌کو به‌رنامه‌کان جێبه‌جێ بکات بۆ ڕزگارکردنی وڵاته‌که له قه‌رزی 110 ملیار دۆلار.
دواترین ڕاوه‌رگرتنی گشـتی نیشـانی ده‌دات پارتی سۆشیال دیموکراتی ئۆپـۆزسیۆن 36% ده‌نگه‌کان ڕه‌نگه به‌ده‌ستبهێنێت له کاتێـکدا پارتی سۆشیالی چه‌پ 31% ده‌نگه‌کان.
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و ڕاوه‌رگرتنه دوروست بێت، ئه‌وا پارتی سۆشیال دیموکرات سه‌رکه‌وتن بهدهسـتدههێنێت. به‌ڵام ده‌نگی به‌شی ئه‌وه ناهێنێت هه‌تا بـبێته زۆرینه له‌و په‌رله‌مانه 230 ئهندامیـیهدا.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دوابه‌دوای ئه‌وه دێت که سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که خوزێ سوکراتس له مانگی سێ ده‌سـتی له‌کارکێشـایه‌وه له پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕێوشوێنه‌کانی ئه‌وی په‌سه‌ند نه‌کرد بۆ ڕزگارکردنی باری ئابوری وڵاته‌که.