کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له شـاری تکریت ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لای که‌م 13 که‌س کوژراون و 15 که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه کۆشـکێکدا ڕووی دا که له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا دروسـتکراون. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌فسه‌رێـکی له‌شـکری عێراق به پـله‌ی کۆلۆنێل و چه‌ند سه‌ربازێـک له نێو کوژراوه‌کاندان.
ئه‌م هێرشه دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگکراو هات که هه‌ینی ڕابردوو له شـاره‌که ڕوویان دا و بوونه مایه‌ی کوژرانی 21 که‌س.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه تکریت شـاره‌که‌ی سه‌دام حسێنه و 130 کیلۆمه‌تر له باکوری به‌غدای پایته‌خته‌وه دوره.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له‌شـکری ئه‌مه‌ریکی گوتی 5 سه‌ربازی له ناوه‌ندی عێراق کوژراون، به‌ڵام ورده‌کاری له‌سه‌ر کوشتنه‌که‌یانی نه‌دا.
له به‌غداش، کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن چه‌کداران ته‌قه‌یان له چه‌ند خاڵێـکی پـشـکنین کردووه و 4 که‌س کوژراون.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوانه په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گۆران تۆفیق له به‌غدا و ئه‌میر گۆران له موسڵ ڕاپـۆرتیان ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.