ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما له کۆشکی سپی چاوی به وه‌لی عه‌هدی به‌حره‌ین ده‌که‌وێت.
هه‌رچه‌نده سه‌ردانه‌که له لیستی چاوپێکه‌وتنه ڕهسمیـیهکانی سه‌رۆکدا نیـیه، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی کۆشکی سپی ده‌ڵێن سه‌رۆک به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پاش نیوه‌ڕۆی نێوان شازاده سه‌لمان بن حه‌مه‌د ئال خه‌لیفه و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی تۆم دانیلۆن ده‌کات.
شازاده‌ی به‌حره‌ین هه‌روه‌ها چاوه‌ی به وه‌زیری ده‌ره‌وه هێله‌ری کلنتن ده‌که‌وێت.
ئه‌م کۆبوونه‌وانه دوابه‌دوای ئه‌وه دێن که سه‌رۆک ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له بحره‌ین گرت له‌به‌ر سه‌رکوتکردنی خۆنیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت له مانگی سێ که له‌ئاکام 24 که‌س کوژران. دوابه‌دوای سه‌رکوتکردنه‌کان، به سه‌دان که‌س که زۆربه‌یان خۆنیشانده‌رانی شیعه بوون ده‌ستگیرکران و به ده‌یان که‌س له دادگایی تایبه‌تی دادگایی کران.
ڕێبه‌رانی به‌حره‌ین، هه‌روه‌ها یاسای تهنگهتاوییان داسه‌پاند که له 1ی مانگ هه‌ڵیان گرت. وه هه‌روه‌ها هێزه‌کانی وڵاتانی دراوسێ به ڕێبه‌ری سعودییان بانگهێشتی وڵات کرد تا یارمه‌تیده‌ر بن بۆ دامهرکاندنهوهی خۆنیشاندانه‌کان.