میسر ڕایگه‌یاند که‌وا ئیخوان ئه‌لموسلیمین بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی یاسایییه، به‌وه‌ش کۆتایی به ده‌یان سـاڵ له قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه دێت.
ئه‌م گرووپه یه‌کێـکه له ڕێـکخراوترین لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی میسر. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی میسر ئه‌م بڕیاره‌ی حکومه‌تیان ڕاگه‌یاند که ڕێـگه له به‌رده‌م ئیخوان ئه‌لموسلیمین خۆش ده‌کات کاندیدی خۆیان تۆمار بکه‌ن بۆ هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی دانراوه له مانگی نۆدا سـازبکرێت.
له مانگی پـێنجدا ئیخوان ئه‌لموسلیمین ڕایگه‌یاند که‌وا پارتێـکی نوێی پـێـکهێناوه به ناوی پارتی ئازادی و دادوه‌ری. گوته‌بێژێـکی پارته‌که گوتوویه‌تی ئه‌وان خوازیارن نیوه‌ی کورسیـیه‌کانی په‌رله‌مان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا به‌ده‌سـتبهێنن.
پـێشـتر ئیخوان ئه‌لموسلیمین کاندیده‌کانی خۆی وه‌ک که‌سانی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شـداری پـێده‌کرد. کۆمه‌ڵه‌که له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی سـاڵی 2005 یه‌ک له‌سه‌ر پـێـنجی کورسیـیه‌کانی په‌رله‌مانی کۆنتڕۆڵ کرد، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سـاڵی ڕابردوودا ڕێـگه‌یان پـێ نه‌دار به‌شـداری بکه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر له سه‌رده‌می سه‌رۆک حوسنی موباره‌کدا به‌ر له ده‌نگدانه‌کان به سه‌دان که‌سیان له لایه‌نگرانی ئیخوان ئه‌لموسلیمین ده‌ستگیر ده‌کرد.