باراک ئۆباما ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سینات به ڕێـکه‌وتنێـک گه‌یشـتوون له‌سه‌ر ئاستی زیادکردنی قه‌رز که ناهێڵێت حکومه‌ت دوا بکه‌وێت له دانی ئه‌و 14.3 ترلیۆن دۆلاره‌ی که له‌سه‌رێتی بیدات
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالکی گه‌یشته ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یدا بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی حکومه‌تی یه‌کگرتووی نیشتیمانی.
تۆپبارانکردنی ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ناڕه‌زایی و ئیدانه‌کردنی ئه‌م کاره کۆده‌نگی نیشتیمانی دروست کرد.
هێزه‌کانی ئاسیشی سوریا له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی شارۆچکه‌ی دێر ئهلزورهوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی به‌ردباران بوونه‌وه.
عه‌بدووڵڵا گویلی سه‌رۆکی تورکیا ده‌ڵێت ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانده له‌شکرییه‌کانی وڵات نابێته مایه‌ی خوڵقاندنی کێشه له وڵاته‌که‌دا.
کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن هێرشێکی ئاسمانی که ئامانجی ئه‌و ملیتانانه‌ی باشوری وڵاته‌که بوو که په‌یوه‌ندییان به ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه بوبه‌هۆی کوشتنی به‌لایه‌نی که‌م 8 پیاوی خێڵه‌کی سه‌ر به حکومه‌ت.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما داوای له کۆمارییه‌کان و دیمکراتهکانی کۆنگرێس کرد ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌رز ، له‌کاتێکدا ئه‌و وڵاته له هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌بوونی که‌مووکووڕی له هه‌فته‌ی داهاتوودا نزیک ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت هه‌تا دێت، ده‌بێته کارێـکی زۆر پـێویست و به په‌له که دیموکراته‌کان و کۆماریـیه‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نی کۆنگرس بگه‌نه ڕێـکه‌وتنێـک
ته‌واوی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی له‌شـکری تورکیا ده‌سـتیان له‌کارکێشـایه‌وه. هۆکارکه‌شی هێشـتا نه‌زانراوه
هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ڕۆژی هه‌ینی به لای که‌م 4 که‌سیان کوشت پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات
دوای ئه‌وه‌ی کۆماریه‌کان ناچارکران به‌هۆی ناڕه‌زایی له نێو پارته‌که‌یاندا ده‌نگدانه‌که‌ی دوێنێ دوابخرێت ، هه‌ر بۆیه ڕابه‌رانی پارتی کۆماری له نێو خانه‌ی نوێنه‌ران
ئه‌مڕۆ هه‌ینی گرژی شـاری بنغازی پایته‌ختی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبی گرته‌وه و هه‌واڵیش هه‌یه ده‌نگی ته‌قه له شه‌قامه‌کانی بیسـتراوه له‌و ده‌مه‌ی ئاماده‌کاریـیه‌کان ده‌کرێن بۆ ڕێوڕه‌سـمی به‌خاکسـپاردنی
سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ده‌ڵێت عه‌بدول فه‌تاح یونسی گه‌وره فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانیان له‌گه‌ڵ دوو له یاریده‌ده‌ره‌کانی له لایه‌ن چه‌ند که‌سێـکی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌یان لێـکراوه و کوژراون
به لا که‌م 10 که‌س له مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ کوژراون، هاوکاتی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی یه‌کێتی ئه‌فریکا و حکومه‌تی سۆماڵی له هه‌وڵ و کۆششی پاراستنی گه‌یاندنی کۆمه‌کی خۆراکدان
له یه‌که‌مین گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆیان له ماوه‌ی 18 مانگدا، وتووێژه‌کانی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باکور سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له نیویۆرك ده‌ستپێکرد.
ئه‌مڕۆ شاره‌زایانی بواری تیرۆریزمی یه‌کێتی ئه‌وروپا و نه‌رویژ له برۆکسل کۆده‌بنه‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ریگه‌کانی رێگرتن له هێرشه‌کانی هاوشێوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو
پلانێکی کۆماریـیه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی قه‌رزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ، ئه‌مڕۆ کۆنگرسی وڵات ده‌نگدانێکی له‌سه‌ر ده‌دات
چه‌کدارانی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی له خۆرئاوای وڵات هێرشێکیان کردووه‌ته سه‌ر هێزه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبی له شارۆچکه‌یه‌کی نزیک له سنوری تونس
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن به لای که‌م 15 که‌س کوژراون به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی بانکێـک که له‌وێ ژماره‌یه‌ک سه‌رباز و پـۆلیس گردبووبوونه‌وه بۆ وه‌رگرتنی موچه‌کانیان
به‌ریتانیا به فه‌رمی هه‌موو دیپـلۆماته‌کانی ڕژێمی ڕێبه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له وڵاته‌که‌ی ده‌رکرد و دانی نا به ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشـتیمانی لیبیا وه‌ک حکومه‌تی شه‌رعی وڵاته‌که
زیاتر نیشـان بده