کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن هێرشێکی ئاسمانی که ئامانجی ئه‌و ملیتانانه‌ی باشوری وڵاته‌که بوو که په‌یوه‌ندییان به ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه بوبه‌هۆی کوشتنی به‌لایه‌نی که‌م 8 پیاو‌ی خێڵه‌کی سه‌ر به حکومه‌ت.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن پیاوانی خێڵه‌کان له ده‌می ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا دژ به ملیتانه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی زنجباری پایته‌ختی پارێزگای ئاڵۆزی ئه‌بین شه‌ڕیان ده‌کرد.
هاوکات کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت ڕایشیان گه‌یاندووه به‌هۆی پێکدادان له باشوری وڵاته‌که به‌لایه‌نی که‌م 6 ئه‌ندامی له‌شکری و به‌لایه‌نی که‌م 6 ملیتان کوژراون.
ئه‌و ملیتانانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه ناوچه‌ی باشووری یه‌مه‌نیان کۆنترۆڵ کرد له کاتی ڕاپه‌ڕینی شه‌ش مانگه‌ی که تیایدا داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن علی عبدالله صالح کرا.
واشنتۆن نیگه‌رانه له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی تووندڕه‌وان سوود له ئاڵوزییه‌کا‌نی دژ به‌حکومه‌تی یه‌مه‌ن وه‌رده‌گرن بۆ فراوانکردنی حه‌شارگه‌یان و هێرشه‌کانیان دژ به ڕۆژئاوا.
به‌رێز صالح هێشتا له عه‌ره‌بستانی سعودییه‌دایه که له‌وێ چاره‌سه‌ری برینه‌کانی بۆ کرا پاش ئه‌وه‌ی له ئاکامی ته‌قینه‌وه له باڵه‌خانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له مانگی 6دابریندار بوو.