سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ده‌ڵێت عه‌بدول فه‌تاح یونسی گه‌وره فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانیان له‌گه‌ڵ دوو له یاریده‌ده‌ره‌کانی له لایه‌ن چه‌ند که‌سێـکی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌یان لێـکراوه و کوژراون.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاتی مسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل پـێـنجشه‌ممه گوتی عه‌بدول فه‌تاح یونس و دوو ئه‌فسه‌ره‌که‌ی یاریده‌ده‌ری کوژران به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه به‌رده‌م لیژنه‌یه‌کی داد بۆ لێـکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌کی له‌شـکری.
مسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل گوتیشی سه‌رۆکی ئه‌و شـانه چه‌کداره‌ی ئه‌و پـیاوانه‌ی کوشت ده‌سـتگیرکراوه. وه‌لێ به ڕوونی ئاماژه‌ی نه‌دا به‌وه‌ی چی له پـشـت ئه‌م هێرشه‌وه‌یه. به‌ڵام داوای له هێزه‌کانیان کرد ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حکومه‌تی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی پـشـتگوێ بخه‌ن که ده‌درێن بۆ نه‌هێشـتنی ئه‌و یه‌کێـتیـیه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه.
چه‌ند کاتژمێرێـک به‌ر له کوشـتنه‌که، سه‌رهه‌ڵـداوان گوتیان ئه‌وان عه‌بدول فه‌تاح یونسیان ده‌سـتگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بازنه نزیـکه‌که‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی هه‌یه.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا عه‌بدول فه‌تاح یونسی به یه‌کێـک له قاره‌مانه‌کانی شۆڕشی 17ی فێبرایه‌ر دانا. گوتیشی سه‌رهه‌ڵـداوان 3 ڕۆژ ماته‌مینی گشـتیـیان بۆ ڕاگه‌یاندووه و په‌یمانیان داوه له شه‌ڕیاندا بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی قه‌زافی به‌رده‌وام ببن.