عه‌بدوڵا گویل، سه‌رۆکی تورکیا ده‌ڵێت ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌رکرده له‌شکرییه‌کانی وڵاته‌که‌ی نابێته مایه‌ی دروستبوونی قه‌یران له تورکیادا.
له لێدوانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا بۆ په‌یامنێران له ئانکه‌ره به‌ڕێز گویل گوتی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی فه‌رمانده له‌شکرییه‌کانی وڵات کارێکی ئه‌وپه‌ڕی نائاسایی بوو، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌مه نابێته مایه‌ی هاتنه ئارای بۆشایی له ده‌سه‌ڵاتدا.
ژه‌نه‌راڵ نه‌جده‌ت ئۆزێل، ڕۆژی شه‌ممه وه‌ک فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شکری تورکیا ده‌ستنیشان کرا.
سه‌رکرده‌ی هێزه له‌شکریه‌کانی تورکیا ، له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی هێزی له‌شکر و هێزی ده‌ریایی و هێزی ئاسمانی ده‌ستیان له کار کێشایه‌وه هاوکاتی هه‌روادێ و زیادبوونی پشێوی له نێوان له‌شکری سیکیولار و حکومه‌تی تورکیادا که ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌کی ئیسلامیانه‌ی هه‌یه.