به‌ریتانیا به فه‌رمی هه‌موو دیپـلۆماته‌کانی ڕژێمی ڕێبه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له وڵاته‌که‌ی ده‌رکرد و دانی نا به ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشـتیمانی لیبیا وه‌ک حکومه‌تی شه‌رعی وڵاته‌که.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئه‌م هه‌نگاوه له‌سه‌ر بنچینه‌ی زیادبوونی شه‌رعیه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئۆپـۆزسیۆنه و هه‌روه‌ها لێهاتوویی و سه‌رکه‌وتوویی له په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ لیبیـیه‌کاندا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که. گوتیشی به‌ریتانیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌کات وه‌کو هه‌موو حکومه‌ته‌کانی دیکه‌ی سه‌رانسه‌ری جیهان.
هه‌یگ گوتیشی ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانی کاتی کار ده‌کات له پـێناوی لیبیایه‌کی زیاتر کراوه و دیموکرات به پـێچه‌وانه‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی که به مامه‌ڵه‌ی دڕندانه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵـکی لیبیا وای لێـهات شه‌رعیـیه‌ت له ده‌سـت بدات.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسـا و زیاتر له 30 وڵاتی دیکه دانیان ناوه به ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی لیبیا وه‌ک حکومه‌تی کاتی وڵاته‌که.
هه‌یگ گوتی هه‌ڵمه‌تی له‌شـکری کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ژیانی هه‌زاران که‌سی له لیبیا پاراستووه. ناتۆ گورزی ئاسـمانی له هێزه‌کانی قه‌زافی ده‌وه‌شێنێت به‌پـێی بڕیارێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی لیبیا.
هه‌یگ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌وا به‌ریتانیا سـڕکردنی بۆ بڕی 149 ملیۆن دۆلاری پاره‌ی لیبیا لاده‌بات بۆ یارمه‌تیدانی گه‌لی لیبیا.
ئه‌م بڕیاره‌ی دان پـیادانانه‌ی به‌ریتانیا ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که سه‌رۆک وه‌زیری لیبیا گوتی مه‌سه‌له‌ی وازهێنانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له ده‌سه‌ڵات جێی وتووێژ نیـیه.
ئه‌لبه‌غدادی ئه‌لمه‌حمودی هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی به هیچ شێویه‌ک دیالۆگ له‌سه‌ر قه‌یرانی سیاسی لیبیا ئه‌نجام نادرێت هه‌تاوه‌کو وه‌ک ئه‌وه‌ی ناوی برد هێرشی دوژمنکارانه‌ی ناتۆ ڕانه‌گیرێت.