ته‌واوی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی له‌شـکری تورکیا ده‌سـتیان له‌کارکێشـایه‌وه. هۆکارکه‌شی هێشـتا نه‌زانراوه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ڕۆژی هه‌ینی ڕایانگه‌یاند که‌وا گه‌وره فه‌رمانده‌ی گشـتی هێزه‌کانی له‌شـکر و هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌کانی هێزی ده‌ریایی و زه‌مینی و ئاسـمانی بڕیاری ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆیان دایه ده‌سـتی حکومه‌ت.
په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی ڕه‌گ و ڕیشه ئیسلامی له‌گه‌ڵ له‌شـکردا گرژه.
له‌م دوایـیانه‌دا حکومه‌ت ژماره‌یه‌ک له ئه‌فسه‌ری چالاک و خانه‌نشینی ده‌سـتگیرکرد به تاوانی پـیلان‌گێڕان بۆ لاوازکردنی ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته‌که.