سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت هه‌تا دێت، ده‌بێته کارێـکی زۆر پـێویست و به په‌له که دیموکراته‌کان و کۆماریـیه‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نی کۆنگرس بگه‌نه ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری ڕێوشـوێنێـک بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسـتی قانونی وه‌رگرتنی بڕی قه‌رزی حکومه‌تی و هه‌روه‌ها که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی وڵات.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت له وتووێژێـکی سه‌ختدان بۆ گه‌یشـتن به ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا بڕی چه‌ند له خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌تی که‌مبکرێنه‌وه. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پـرۆسه‌یه‌ک په‌یوه‌ست به چاکسازی له مه‌سه‌له‌ی باج و که‌مکردنه‌وه له بڕی خه‌رجیـیه‌کانی پـرۆگرامه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کانی وڵات.
له وته‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌خشی ته‌له‌فیزیۆنیدا سه‌رۆک براک ئۆباما گوتی ئه‌ندامی باڵای دیموکراته‌کان له ئه‌نجومه‌نی سینات پـلانێـکی پـێشـکه‌شکردووه و ڕه‌نگه ببێته بنه‌مایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رێـکی مامناوه‌ندی و گوتیشی سیناتۆری پایه‌به‌رزی کۆماریـیه‌کان ئه‌ویش بیروڕوانه‌گه‌ی سوودمه‌ندی پـێشـکه‌شکردووه.
هاوکات سه‌رۆک براک ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له کۆماریـیه‌کانی نێو خانه‌ی نوێنه‌ران گرت که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر کارکردنیان له‌مه‌ڕ پـێشـنیازێـک ئه‌وه‌ی به گوته‌ی خۆی نابێته قانون.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه واشنتن وا له دوا مۆڵه‌ت که ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو نزیـک ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته سه‌ودایه‌ک به‌ر له‌وه‌ی وه‌ک وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پاره‌ی به ده‌سـته‌وه نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌رکه دارایـیه‌کانی وڵات جێبه‌جێ بکات.
له لایه‌کی تره‌وه هێری ڕیدی سه‌رۆکی دیموکراته‌کان له ئه‌نجومه‌نی سینات گوتی ئه‌و داوای ئه‌نجامدانی ده‌نگدانێـک له ئه‌مڕۆدا ده‌کات له‌مه‌ڕ پـلانه‌که‌ی خۆی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌تی وڵات به بڕی 2.5 ترلیۆن و هاوکات داوای به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسـتی قانونی قه‌رزکردن به بڕی پـێویست بۆ دابینکردنی بوجه‌ی پـێویست بۆ سـاڵی 2012 ده‌کات.