تۆپبارانکردنی ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ناڕه‌زایی و ئیدانه‌کردنی ئه‌م کاره کۆده‌نگی نیشتیمانی دروست کرد. ته‌واوی فراکسیۆن و هاوپه‌مانه عێراقییه‌کانی په‌رله‌مانی وڵاته‌که له هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتوودا دژ به سنور به‌زاندن و پێشێلکردنی سه‌روه‌ری خاکی عێراق وه‌ستانه‌وه. تۆپخانه‌کانی سوپای ئێران به پاساوی بوونی چه‌کدارانی پژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان) له‌و سنوره‌دا ڕۆژانه تۆپبارانی هه‌ڕه‌مه‌کی سنوره‌که ده‌که‌ن. ئه‌م تۆپبارانکردنانه‌ش بۆته هۆی زیانی دارایی و ماڵی له‌و هه‌رێمه‌دا و هه‌روه‌ها فشاری بردووه بۆ دانیشتوانی ناوچه‌که ماڵه‌کانی خۆیان به‌جێبهێڵن.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان گۆران تۆفیق ڕاپۆرتێکی بۆ ناردوین. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:12 خوله‌كه.