دوای ئه‌وه‌ی کۆماریه‌کان ناچارکران به‌هۆی ناڕه‌زایی له نێو پارته‌که‌یاندا ده‌نگدانه‌که‌ی دوێنێ دوابخرێت ، هه‌ر بۆیه ڕابه‌رانی پارتی کۆماری له نێو خانه‌ی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا هه‌و‌ڵده‌دن ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌نگدانێک له‌سه‌ر پلانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن په‌یوه‌ست به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌رگرتنی قه‌رز و هه‌روه‌ها سنوردارکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کان .
بڕیار بوو دوێنێ خانه‌ی نوێنه‌ران ،ئه‌وه‌ی تیایدا کۆماریـیه‌کان زۆرینه‌ن ده‌نگدانه‌که ئه‌نجام بده‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و پلانه‌ی له لایه‌ن جۆن به‌ینه‌ه‌ری سه‌رۆکی خانه‌ی ناوبراوه‌وه گه‌ڵاڵه کراوه ، که به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی به‌ڕێز به‌ینه‌ر ئاستی وه‌رگرتنی قه‌رزی وڵات به بڕی 14.3 ترلیۆن دۆلار به‌رزده‌کاته‌وه ، له به‌رامبه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی وڵات به بڕی 900 ملیار دۆلار له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ، ئه‌گه‌ر ئاستی وه‌رگرتنی قه‌رزی ئه‌مه‌ریکا هه‌تا 2 ی مانگی داهاتوو به‌رزنه‌کرێته‌وه، ئه‌وا حکومه‌ت پاره‌ی به‌ده‌سته‌وه نامێنێت. ئه‌و کاره‌ی حکومه‌ت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رکه دارایـیه‌کانی دوا ده‌که‌وێت.
به‌ڵام کۆماریـیه‌کانی ئاسایی، له‌وانه ئه‌وانه‌ی پاڵیان داوه‌ته پاڵ بزوتنه‌وه‌ی ناسراو به تی پارتی، ئه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی کۆنه‌پارێزه له دژی پلانه‌که‌ی جۆن به‌ینه‌رن و ده‌ڵێن پلانه‌که‌ی ناوبراو به هێندی پێویست له خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا که‌مناکاته‌وه.
هاوکات دیموکراته‌کانی نێو خانه‌ی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران ئه‌وانیش به تووندی له دژی پلانه‌که‌ی جۆن به‌ینه‌رن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پلانه‌که داوای ئه‌نجامدانی دووه‌م ده‌نگدان له دره‌نگانێکی ئه‌م ساڵدا ده‌کات بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌رگرتنی قه‌رزی وڵات له به‌رامبه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی زیاتر له خه‌رجیـیه‌کاندا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه سه‌رۆک براک ئۆباما هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه که ئه‌گه‌ر پلانه‌که‌ی جۆن به‌ینه‌ر له لایه‌ن گۆنگرسه‌وه ده‌ربازبکرێت ئه‌وا سه‌رۆک ڤیتۆی پلانه‌که‌ی جۆن به‌ینه‌ر ده‌کات.