سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سینات به ڕێـکه‌وتنێـک گه‌یشـتوون له‌سه‌ر ئاستی زیادکردنی قه‌رز که ناهێڵێت حکومه‌ت دوا بکه‌وێت له دانی ئه‌و 14.3 ترلیۆن دۆلاره‌ی که له‌سه‌رێتی بیدات.
سه‌رۆک ئۆباما شه‌وی یه‌کشه‌ممه له کۆشـکی سـپی ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌ی ڕاگه‌یاند که به گوته‌ی خۆی خه‌رجیـیه‌کان به به‌های 1 ترلیۆن دۆلار له ماوه‌ی 10 سـاڵدا که‌م ده‌کاته‌وه و هه‌روه‌ها ده‌سـته‌یه‌کی پـێـکهاتوو له هه‌ردوو پارتی دیموکرات و کۆماری له کۆنگرس داده‌نرێت بۆ تاووتوێکردنی که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی زیاتر. گوتیشی هه‌موو شتێـک له‌سه‌ر مێزی وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به که‌مکردنه‌وه‌کانی ئاینده ده‌بن.
سه‌رۆک ئۆباما ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی وه‌ها ناوبرد که چاره‌سه‌ریـیه‌کی مامناوه‌ندی بۆ لادانی وڵاته‌که له دواکه‌وتن له دانی قه‌رزه‌کانی له‌و ده‌مه‌ی هه‌نگاوی باش ده‌نێت له که‌مکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی بوجه.
پـێشـبینی ده‌کرێت ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سینات ده‌نگ له‌سه‌ر به‌رنووسی ڕێـکه‌وتنه‌که بده‌ن.