کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک هێرش له وڵاته‌که‌دا به لای که‌م 17 که‌س کوژراون و زیاتر له 50 که‌سی دیکه برینداربوون و له نێویاندا پـۆلیس و سه‌رباز هه‌ن.
پـۆلیس گوتوویه‌تی ڕۆژی چوارشه‌ممه به لای که‌م 13 که‌س کوژران و 40 ی دیکه برینداربوون کاتێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیـک ڕێسـتورانتێـک له شـاری حلـله ته‌قیـیه‌وه که نزیکه‌ی 90 کیلۆمه‌تر له باشوری به‌غدای پایته‌خته‌وه دوره. به لای که‌م 2 پـۆلیس له نێو کوژراوه‌کاندایه.
له پارێزگای ئه‌نباریش، کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بۆمبێـک که به ماشێـنێـکه‌وه به‌سـترابوو له بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له شـارۆچکه‌ی حه‌بـبانیـیه ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی2 سه‌رباز و برینداربوونی 10 ی دیکه.
هاوکات کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له باکوری به‌غدا ته‌قه‌یان له هێزێـکی گه‌ڕۆکی پـۆلیس کردووه و له ئه‌نجامدا 2 پـۆلیس کوژراون و یه‌کێـکی دیکه برینداربووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م هێرشـانه له کاتێـکدا دێن که ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامه له جێبه‌جێـکردنی پـلانه‌کانی خۆی بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراق هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ. هه‌رچه‌نده له ئێسـتادا توندوتیژیـیه‌کان که‌مترن به به‌راورد له‌گه‌ڵ سـاڵانی 2006 و 2007 ، وه‌لێ هێشـتا کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی و عێراقی نێـگه‌رانی خۆیان ده‌رده‌بڕن سه‌باره‌ت به توانایی عێراق له گرتنه ئه‌سـتۆی باری ئاسایشی وڵاته‌که له پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.