وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا ڕۆژی چوارشه‌ممه پاکسـتانی ئاگادارکرده‌وه له‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌رچیـیه‌ک بتوانێت ده‌یکات بۆ به‌رگریکردن له دژی میلیتانه‌کانی بنکه له پاکسـتان که هێرش له ئه‌فغانسـتاندا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌م لێـدوانه‌ی په‌نێتا دوابه‌دوای ئه‌وه هات که کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی په‌لاماره 20 کاتژمێر درێژخایه‌نه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتانیان خسته ئۆباڵی تۆڕی حه‌قـقانی بنکه له ناوچه‌ی خێڵه‌کی باکوری وه‌زیرسـتانی پاکسـتان. له‌و هێرشه‌دا میلیتانه‌کان باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یه‌تی ناتۆ و هه‌روه‌ها چه‌ند شوێنێـکی دیکه‌ی گرنگیان کرده نیشـانه به ڕۆکێت و گولـله و کرده‌وه‌ی خۆکوژی.
کاربه‌دسـتانی ناتۆ گوتیان 11 هاوڵاتی سیڤیلی ئه‌فغانی کوژراون که زیاتر له نیوه‌یان منداڵبوون. هه‌روه‌ها 5 پـۆلیسی ئه‌فغانیش کوژراون و زیاتر له 24 که‌سیش برینداربوون، له نێویاندا 6 که‌سیان له هێزه‌کانی ناتۆیه. که‌س له کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا زیانی پـێنهگهیشـتووه.
به‌ڕێز په‌نێتا له‌سه‌ر فڕۆکه له‌شـکریـیه‌که‌ی به په‌یامنێرانی گوت هیچ جێـگای قبوڵ نیـیه میلیتانه‌کان بتوانن هێرشی کوشـنده له ئه‌فغانســتان ئه‌نجام بده‌ن و پاشـان بۆ بنکه ئارامه‌کانیان له پاکسـتان هه‌ڵبێن.
په‌نێتا گوتی واشنتن چه‌ندین جار داوای له ئیسلام ئاباد کردووه ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پـێنێت بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌و جۆره کرده‌وانه. گوتیشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕێـگه نادات ئه‌م جۆره هێرشـانه به‌رده‌وامبن، وه‌لێ ئاماده نه‌بوو ورده‌کاری زیاتر له‌و باره‌یه‌وه بدات.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز له زاری خانمه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتانه‌وه بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی تێبینییه‌کانی په‌نێتا له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی هاریکاری نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆرزم ناگونجێت.
گه‌وره کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی هه‌روه‌ها به ڕۆیته‌رزیان گوتووه ئه‌وه به‌رپـرسیارێتی حکومه‌تی ئه‌فغانی و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بووه له ڕێگرتن میلیتانه‌کان له‌وه‌ی بچنه ناو ئه‌فغانسـتانه‌وه.