ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری تورکیا گوتی وڵاته‌که‌ی هه‌رچیـیه‌ک به پـێویستی بزانێت بکرێت بۆ شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد ده‌یکات.
عیسمه‌ت یه‌ڵماز له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پـرسیارێـک سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاماده‌کاریـیه‌کانی تورکیا چین بۆ هێرشی سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد له باکوری عێراق، گوتی هه‌رچیـیه‌ک پـێویست بێت بۆ شه‌ڕی تێرۆرزم ئه‌وا ئه‌نجام‌ده‌درێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ئدریس نه‌عیم شـاهین گوتی ئه‌وان له‌گه‌ڵ عێراقیـیه‌کاندا له وتووێژدان سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنێـکی له‌شـکری له دژی سه‌رهه‌ڵـداوان، ده‌ڵێت ڕه‌نگه له هه‌ر کات و ساتێـکدا ده‌سـتپـێبکات.
له‌م هه‌فتانه‌ی دوایی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان هێرشه‌کانی خۆی زیادکردووه. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه په‌لاماری چه‌ند بنکه‌یه‌کی پـۆلیسی له ناوچه‌ی هه‌کاری دا و له ئه‌نجامدا به لای که‌م 5 که‌س کوژران.
هاوکات تورکیا هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی خۆی له دژی ئه‌و شوێنانه‌ی له باکوری عێراق گومان ده‌کرێت ئه‌ندامانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتانی لێبێت پـترکردووه. مانگی ڕابردوو له‌شـکری تورکی گوتی نزیکه‌ی 160 سه‌رهه‌ڵـداوی به تۆپـباران و هێرشی ئاسـمانی کوشـتووه. به‌ڵام گوته‌بێژی په‌که‌که ئه‌حمه‌د ده‌نیز له لێـدوانێـکدا بۆ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و ئیدعایه‌ی تورکیای ڕه‌تکرده‌وه و گوتی ته‌نها 3 چه‌کداریان کوژراون.