له ناوچه‌ی باکوری ڕۆژئاوایی پاکستان، میلیتانه گومانباره‌کانی تالیبان 3 کاربه‌ده‌سـتی بواری زانیاری پاکستانیان کوشت.
پۆلیسی پاکستان ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ چه‌کدارانی تالیبان بۆسه‌یه‌کیان بۆ ئۆتۆمبیلێکی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه نابۆوه له‌سه‌ر شه‌قامێمێکی ناوچه‌ی بانوی هه‌رێمی خه‌یبه‌ر په‌ختوخوای وڵات‌دا و له چه‌ندان جێگه‌وه ته‌قه‌یان لێ کردبوون.
هه‌ر له ئاکامی ئه‌م هێرشه کاربه‌ده‌ستێکی دیکه‌ی بواری سیخوڕی بریندار بوو.
شایانی باسه، ناوچه‌ی بان‌و نزیکه له هه‌رێمی بێ ئۆقره‌ی خێڵه‌کانی پاکستان و ناوچه‌که‌ش بنکه‌ی به هێزی میلیتانه‌کانی ئه‌لقاعیده و تالیبانه.