سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی حوکمڕانی کاتی لیبیا موسـته‌فا عه‌بدولجه‌لیل کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارێـکی پایه بـڵندی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سـازدا. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م سه‌ردانی به‌رپـرسێـکی پایه به‌رزی ئه‌مه‌ریکایه بۆ لیبیا له‌وه‌تای ڕووخاندنی ڕژێمی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.
به‌ڕێز موسـته‌فا عه‌بدولجه‌لیل ڕۆژی چوارشه‌ممه له ته‌رابلوسی پایته‌خت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جێفری فێڵتمان جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیـک کۆبووه‌وه.
ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ریش بانکی نێو نه‌ته‌وه‌یی دانی به ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیادا نا و بانکی ناوبراو ڕایگه‌یاند که کۆمه‌کی لیبیا ده‌کات له‌م قۆناغه‌ی گۆڕانکاریه‌دا.
ڕۆژی سێشه‌ممه بانکی نێو نه‌ته‌وه‌یی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند ئه‌م بڕیاره‌یان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕووداوه‌کانی لیبیا و ڕوانگه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام داوه. ده‌شڵێن داویان لێـکراوه ته‌ماشای پـێداویستهکانی چاکـکردنهوه له بواره‌کانی ئاو و وزه و که‌رته‌کانی گواستنه‌وه و هاتوچۆکردن له لیبیادا بکه‌ن و هه‌روه‌ها یارمه‌تی که‌رتی بانکی ئه‌و وڵاته بده‌ن به هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ سـندوقی دراوی نێو نهتهوهیـیدا.
ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایی ڕایگه‌یاند که وڵاتی نه‌یجه‌ر سـاعدی کوڕی قه‌زافیان له ماڵێـکدا به‌ندکردبوو پاش ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه خۆی کردبوو به‌و وڵاته‌دا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کارێـکی گونجاو ده‌بێت ئه‌گه‌ر نه‌یجه‌ر و لیبیا پـێـکڕا هاوکاری له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه بکه‌ن و گوتیشی هه‌نگاوه‌کانی ئاینده ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی کاتی خۆیان.
شایانی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌یجه‌ر ده‌ڵێن له‌وه‌تای 2 ی مانگی نۆوه 32 که‌سی نزیک له قه‌زافیـیه‌وه په‌نایان بۆ وڵاته‌که‌یان بردووه.