دانیشـتوانی یه‌ک له دوا مۆڵگه‌کانی ڕێبه‌ری پـێشـووی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕۆژی سێشه‌ممه شـاره‌که‌یان چۆڵ کرد، له‌و ده‌مه‌ی ناتۆ و هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کاتی لیبیا به‌رده‌وامبوون له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر لایه‌نگرانی قه‌زافی.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ده‌یان ئۆتۆمبیل شـاره‌که‌یان جێهێشت، هاوکاتی ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌کانی ناتۆ به‌سه‌ریانه‌وه ده‌فڕین. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت خه‌ڵـکی له‌و ده‌مه توانیویانه هه‌ڵبێن پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێـک له چه‌کدارانی لایه‌نگری قه‌زافی شوێنه‌کانیان چۆڵکرد.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه ناتۆ گوتی ڕۆژی پـێشـووتر له نزیک شـاری سـرت که ئه‌وێش یه‌کێـکه له‌و دوا مۆڵگانه‌ی به ده‌سـتی هێزه‌کانی قه‌زافیـیه‌وه ماونه‌ته‌وه، هێرشی ئاسـمانی کراوه‌ته سه‌ر سیستمێـکی ڕادار و 8 سه‌کۆی هه‌ڵـدانی موشه‌کی زه‌وی بۆ ئاسمان و 5 ترێله‌ی هه‌ڵـگری موشه‌کی زه‌وی بۆ ئاسمان و ماشێنێـکی زرێـپـۆش و 2 ئۆتۆمبیلی هێزه‌کانی قه‌زافی.
شه‌وی دووشه‌ممه سه‌رۆکی حکومه‌تی کاتی لیبیا داوای له‌و هه‌زاران که‌سه کرد که له ته‌رابلوسی پایته‌خت گردبووبوونه‌وه و هوتافیان بۆی ده‌کێشـا، پـشـتیوانی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـکی سیڤیلی دیموکرات بکه‌ن که تیایدا ڕێز له ئیسلام و حوکمی یاسا بگیرێت.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاتی موسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل گوتیشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه کاتیـیه‌که‌ی ده‌یه‌وێت یاسای وڵاته‌که له‌سه‌ر بنچینه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی دابنرێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا هه‌ر ئایدیۆلۆجیایه‌کی توندی ڕاست یان چه‌پی ڕه‌تکرده‌وه.