سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن به‌ڵێنی دا یارمه‌تی بدات له ده‌سـتگیرکردنی ڕێبه‌ری پـێشـووی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و هه‌روه‌ها له ڕاپـێچکردنی بۆ به‌رده‌م دادگا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز کامیرۆن داوای له ڕێبه‌ری لیبی له ده‌سه‌ڵات خراو و لایه‌نگرانی خۆیان به‌ده‌سـته‌وه بده‌ن. سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا شـان به شانی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا نیکۆلای سارکۆزی ده‌دوا. هه‌ردوو ڕێبه‌ر یه‌که‌م سه‌رۆکی حکومه‌تی وڵاتانی بیانین که سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکه‌ن له‌وه‌تای موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له ده‌سه‌ڵات خراوه.
به‌ڕێزان کامیرۆن و سـاکۆزی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گه‌یشتنه لیبیا به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی کاتی وڵاته‌که، له نێویاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه موسـته‌فا عه‌بدولجه‌لیل. ئه‌وان هه‌وره‌ها سه‌ردانی شـاری به‌نغازی له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ده‌که‌ن که له‌وێوه هێزه شۆڕشگێڕه‌کان ده‌سـتیان به هه‌ڵمه‌ته‌که‌یان له دژی ڕێبه‌ری له مێژینه‌ی لیبیا کرد.
به‌ڕێز کامیرۆن هه‌روه‌ها گوتی به‌ریتانیا به ڕه‌زامه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تاووتوێی لابردنی 19 ملیار دۆلاری دیکه‌ی بلۆکراوی لیبی ده‌کات.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌ویش بڕیاری داوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی لیبیا بکات وه‌ک به‌شێـک له گه‌شـتێـکی بۆ باکوری ئه‌فریکا.
هاوکات گه‌وره دیپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێفری فێڵتمان لیبیـیهکانی دڵنیا کرده‌وه له‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ڕێز له سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌یان ده‌گرێت. ده‌ڵێت ئایندهی لیبیا له ده‌سـتی گه‌له‌که‌یدایه.