هێزه‌کانی حکومه‌تی کاتی لیبیا هێرشیان بۆ ناو شـارۆچکه‌ی به‌نی وه‌لید بردووه و ئێسـتا له شه‌ڕێـکی تونددان له شـارۆچکه‌ی سـرتی شوێنی له‌دایکبووی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.
ئه‌م شه‌ڕ و پـێـکدادانانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی په‌ره‌سه‌ندنێـکه له هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی کاتی له دژی دوا مۆڵگه‌کانی که هێشـتا به ده‌سـتی لایه‌نگرانی قه‌زافی ماونه‌ته‌وه.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن فڕۆکه‌کانی ناتۆ به‌سه‌ر شـارۆچکه‌ی سرتدا خولاونه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی ده‌نگی ته‌قه و ته‌قینه‌وه ئه‌و شـارۆچکه به‌نده‌ریـیه‌ی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستی ده‌هه‌ژاند و دوکه‌ڵ ئاسمانی گرتبووه‌وه.
ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان له به‌نی وه‌لیدوه ده‌ڵێن له‌وێش شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌کی زۆر هه‌یه.
هێزه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ده‌یانه‌وێت هێزه پـڕ چه‌که‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی ڕاماڵن.
هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له میانه‌ی گه‌شته‌که‌یدا بۆ ژماره‌یه‌ک له پایته‌ختی وڵاتانی عه‌ره‌ب ڕۆژی هه‌ینی گه‌یشـته ته‌رابلوس و له‌وێ له لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاتی موسـته‌فا عه‌بدولجه‌لیل له فڕۆکه‌خانه‌ی شـاره‌که پـێشـوازی لێـکرا.