حکومه‌تی سوریا داوایه‌کی کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕه‌تکرده‌وه که لێی کرابوو بۆ ڕاگراتنی سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی. هاوکات چالاکوانانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش له چه‌ند گوندێـکی پارێزگای ئدلیب له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که به دۆشکه ته‌قه‌یان کردووه.
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ته‌له‌فونیان بڕیوه و ڕێـگه و بانه‌کانیان گرتووه و پاشـان خه‌ڵـکیان ده‌سـتگیرکردووه.
ئه‌م شـاڵاوه‌ی هێزه‌کانی سوریا له‌و ده‌مه‌دا بووه که ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سانای حکومه‌تی ئه‌و وڵاته گوتی باڵیۆزی سوریا بۆ کۆمکاری عه‌ره‌ب یوسف ئه‌حمه‌د ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌بارت به سوریای ڕه‌تکردووه‌ته‌وه و به کارێـکی دوژمنکارانه و بێ سوودی ناوبردووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیرانی وڵاتانی عه‌ره‌ب له قاهیره کۆبوونه‌وه و داوایان له دیمه‌شق کرد ده‌سـتبه‌جێ سه‌رکوتکردن له وڵاته‌که‌دا ڕابگرێت و ده‌ست به دیالۆگێـکی نیشـتیمانی بکات. سـانا ده‌ڵێت یوسف ئه‌حمه‌د باڵیۆزی سوریا له کۆمکاری عه‌ره‌ب له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گوتوویه‌تی دیمه‌شق هه‌نگاو به‌ره‌و پـێشـه‌وه ده‌نێت له پـرۆسه‌ی چاکسـازیدا.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش هه‌روه‌ها شه‌وی سێشه‌ممه له گه‌ڕه‌کێـکی قه‌راغ شـاری دیمه‌شق گازی فرمێسـک ڕێژیان گرتووه‌ته ئاماده‌بووانی پـرسه‌ی یه‌کێـکی نه‌یاری حکومه‌ت که هه‌فته‌ی ڕابردوو کوژرابوو. ده‌شڵێن په‌لاماری هێزه‌کانی حکومه‌ت پاش ئه‌وه بووه که باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له سوریا ڕۆبه‌رت فۆرد و دیپـلۆماتانی چه‌ند وڵاتێـکی دیکه ئاماده‌ی پـرسه‌که بووبوون و ڕۆیشـتبوون.
ئاژانسی سـاناش ده‌ڵێت 7 که‌س به ده‌سـتی تاقمه چه‌کداره تێرۆرسته‌کان کوژراون. ده‌ڵێت 5 سه‌رباز و هاوڵاتیـیه‌کی سیڤیل ڕۆژی چوارشه‌ممه نێژراون پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو پارێزگای ئیدلب و حومس هێرشیان کرایه سه‌ر و کوژران، هه‌روه‌ها شۆفێری پاسێکیش له بۆسه‌یه‌کدا له شـاری حه‌ما کوژراوه.