به‌رپرسانی پۆلیس له به‌ریتانیا ده‌ڵێن پیاوێکیان ده‌ستگیرکردووه به تۆمه‌تی ساخته‌کاریه‌کی بازرگانی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن گوایه به بڕی نزیکه‌ی 2 ملیار دۆلار له‌سه‌ر بانقی UBS که‌وته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه پۆلیسی به‌ریتانی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئه‌و که‌سه‌یان خسته گرتووخانه‌وه ، به گومانی زێده‌ڕه‌وی له پۆسته‌که‌یدا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ساخته‌کاریـیه .
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له ده‌مێکی زووی ئه‌مڕۆدا بانقی ناوبراو رایگه‌یاند که کاری ئاڵوگۆڕی ساخته‌ی بازرگانی زیانی زۆری ده‌بێت له ماوه‌ی چاره‌کی سێهه‌می ئه‌مساڵه‌دا .
لێکۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه . بانقی ناسراو به UBS کارمه‌ندانی له نێو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا هه‌یه.