به‌رپرسێکی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ڵێت ئه‌وان له هه‌فته‌ی داهاتوودا داوای خۆیان بۆ دانپیانان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینیدا پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ن، هاوکاتی ئه‌وه‌ی نێردراوانی وڵاتانی خۆرئاوا به‌رده‌وامن له جه‌ختکردنیان بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی وتوێژه‌کانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ "ریاض ئه‌لمالیکی" گوتی مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستینی رۆژی 23 ی ئه‌م مانگه داواکاری په‌یوه‌ست پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات ، له‌و ده‌مه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک له‌و رۆژه‌دا کۆده‌بێته‌وه .
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه روون نیـیه که ئایا به‌ڕێز عه‌باس هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌دات بۆ به ئه‌ندامبوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستینی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یان له بری ئه‌وه هه‌وڵی به ئه‌ندامبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نادات.
هه‌وڵی به ئه‌ندامبوونی ته‌واوی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی له نێو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا دووچاری ڤیتۆکردن ده‌بێت له لایه‌ن یه‌کێک له 5 ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، له‌وانه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه ، ئه‌وه‌ی له دژی ئه‌و نیازه‌ی فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان ڕاوه‌ستاوه و ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆکردنی خۆی له دژی ئه‌و پلانه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان به‌کارده‌هێنێت و جێی ئاماژه پـێـکردنه به ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تێـکی نائه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ته‌نها پێویستی به ده‌نگی زۆرینه‌یه‌کی که‌م هه‌یه له کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا که له 193 ئه‌ندام پـێـکهاتووه.
پێشبینی ده‌کرێت ئه‌مڕۆ نێردراوی ئه‌مه‌ریکا ده‌یڤد هه‌یڵ و دێنس رۆسی یاریده‌ده‌ری کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس له که‌ناری خۆرئاوا کۆببنه‌وه.