به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێ ده‌نگ نه‌بێت و بڕیاری خۆی سه‌باره‌ت به زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان له سوریا بدات
هه‌ردوو که‌سایه‌تی کۆماری مت ڕامنی و نیوت گنگرچ که ده‌خوازن بـبنه کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌مسـاڵدا له ململانێـیه‌کی به‌رده‌وامدان
مه‌یسون ئه‌لده‌مه‌لوجی ده‌مڕاستی لیستی ئه‌لعێراقیـیه له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی لایه‌نه‌که‌ی بڕیاری داوه نوێنه‌ره‌کانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان
پـشـکنه‌رانی ناو‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌سـتیان کردووه به کرده‌ی پـشـکنین له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به مه‌به‌سـتی لێـکۆڵینهوهکردن له‌سه‌ر قسه و باسی به‌رنامه‌ی نهێنی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌رپرسان له عێراق ڕایانگه‌یاند بۆمبێکی چێنراو له لاڕێدا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا به هێزێکی گه‌ڕۆکی پـۆلیسدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی کوژرانی یه‌ك که‌س
شه‌ڕه‌کان قورس بوون وه‌ک ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس بڵاویکردۆته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی دانیشـتوان زێدی خۆیان جێبهێڵن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕه‌خنه‌ی له بڕیاری کۆمکاری عه‌ره‌ب گرت له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئه‌رکی چاودێرانی عه‌ره‌ب له سوریا دوای زیادبوونی توندوتیژی
ده‌ڵێت هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا نیازی هه‌یه گۆڕانکاری به‌سه‌ر که‌شـتیـیه‌کی جه‌نگی کۆندا بکات به شێوه‌یه‌ک وه‌کو بنکه‌یه‌کی سه‌ر ئاوی لێـبکات بۆ هێزه‌کانی کۆماندۆ
لیۆن په‌نێتا ده‌ڵێت هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌کات ده‌رباره‌ی ئه‌و پـزیشکه پاکستانیـیه‌ی یارمه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای دابوو له دۆزینه‌وه‌ی ئوسامه بن لادنی ڕابه‌ری پـێشـووی ئه‌لقاعیده
ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆمکاری عه‌ره‌ب له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌وا بڕیار دراوه ئه‌رکی چاودێرانی عه‌ره‌ب له سوریا ڕابگیرێت به‌هۆی زیادبوونی ئاسـتی توندوتیژیـیه‌کان له‌و وڵاته‌دا
چالاکوانانی سوریا ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوتیان دانیشـتوانی شـاری حه‌ما ته‌رمی 17 که‌سیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی شـاره‌که‌دا دۆزیوه‌ته‌وه که هه‌ر هه‌موویان به گولـله کوژراون
چالاکوانانی میسری ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له قاهیره‌ی پایته‌خت گردبوونه‌وه، هاوکاتی ئه‌وه‌ی وڵات یه‌که‌مین ساڵیادی ڕاپه‌رین ده‌گێڕێت ئه‌وه‌ی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی پـێشووی له ده‌سه‌ڵات لادا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و پـێشنیازێک پێشکه‌ش به کۆنگرس ده‌کات که تیایدا داوای که‌مکردنه‌وه‌ی 100 هه‌زار له هێزی زه‌مینی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیـیه‌ی زۆرینه شیعه‌ی پایته‌خت ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 31 که‌س کوژراون و 60 که‌سی دیکه برینداربوون
گینادی گادیلۆڤ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت ڕووسیا نیگه‌رانه له‌وه‌ی به‌رنووسه‌که مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری له سوریادا به دور نازانێت
عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح سه‌رۆکی یه‌مه‌ن هێشتا له سه‌ڵته‌نه‌تی عومانه و ڕوون نیـیه که‌ی بۆ چاره‌سه‌ری پـزیشـکی به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا ده‌چێت
نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی ده‌ڵێت ئه‌و و سه‌رۆک وه‌زیری قه‌ته‌ر پـێـکه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه پـلانێـکی خۆیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشی نائارامی سوریا ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌که‌ن
به‌رپـرسـانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی به ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراو 4 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 31 که‌سی دیکه برینداربوون
پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له شـارۆچکه‌ی موسه‌یه‌بی پارێزگای بابلی باشوری وڵاته‌که ماڵی دوو پـۆلیسی برا ته‌قێنراوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 10 که‌س کوژراون
له میانه‌ی توندکردنی سزاکان به‌سه‌ر ئێران‌دا بۆ ناچارکردنی ده‌ست له پرۆگرامی ناو‌کی هه‌ڵبگرێت، سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕایگه‌یاند ئێران ئاماده‌یه بۆ وتووێژه‌کانی ناو‌کی له‌گه‌ڵ زل هێزه‌کانی جیهانیدا.
زیاتر نیشـان بده