ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت له‌شـکری سوریا هێرشێـکی کردووه به مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق و له‌و هێرشه‌دا سه‌ربازه‌کانی حکومه‌تی سوریا په‌لاماری گه‌ڕه‌که‌کانیان داوه و پـێـکدادانیش له‌گه‌ڵ ده‌سـته‌کانی سه‌ربازه هه‌ڵهاتووه‌کان له له‌شـکر ڕوویانداوه.
شه‌ڕه‌کان قورس بوون وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس بڵاویکردۆته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی دانیشـتوان زێدی خۆیان جێبهێڵن. ده‌ڵێن له‌و شه‌ڕانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا به لایه‌نی که‌م 3 که‌سی سیڤیل کوژراون.
وه‌ک چالاکوانانیش ئاماژه‌یان پـێـکردووه 6 سه‌ربازی سوریاش کوژراون له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـکی لاڕێ له نزیـک ئه‌و پاسه‌ی تیایدابوون له باشوری دیمه‌شق. چالاکوانان ده‌ڵێن حکومه‌تی سوریا ده‌یان تانک و زرێـپـۆشی بڵاوکردۆته‌وه به مه‌به‌سـتی جێـگیرکردنی سه‌ربازه‌کان وه‌ک پـشـتێـنه‌یه‌کی ئاسایشی له ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق که سه‌ربازه جیابووه‌کان له له‌شـکر له‌و ناوچانه‌دا هه‌روا دێت و زیادده‌که‌ن و بنکه داده‌نێن و هه‌روه‌هاش خاڵی پشـکنین.
سه‌رهه‌ڵـدانی گه‌لی سوریا دژی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا 10 مانگ له‌مه‌وبه‌ر به خۆپـیشـاندانی ئاشـتیـیانه ده‌سـتیپـێکرد، به‌ڵام له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایـیدا تانوپـۆیه‌کی له‌شـکری به‌خۆیه‌وه بینیوه، به تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران و جودابووه‌کان له له‌شـکری سوریا چه‌کیان هه‌ڵگرت.
به‌پـێی مه‌زه‌نده‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌هۆی توندوتیژیـیه‌کان له سوریادا به لایه‌نی که‌م 5400 که‌س کوژراون.