به‌رپـرسـانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی به ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراو 4 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 31 که‌سی دیکه برینداربوون.
له‌و هێرشه تیمێـکی بنیادکه‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی سه‌ر به ناتۆ له باشوری ئه‌فغانسـتان کرابووه ئامانج. گوته‌بێژی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی هێلمه‌ند له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند هێرشه‌که له له‌شـکرگای پایته‌ختی هه‌رێمه‌که ڕوویدابوو.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که ماشێنه‌که‌ی خۆی به به ماشێنێـکی له‌شـکریدا کێشـابوو، له‌و ده‌مه‌ی له نزیـک باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌وه ڕه‌تده‌بوو.
هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م 17 ماشێنی هاوڵاتیانیش زیانیان پـێـگه‌یشت و ژماره‌یه‌کیان گڕیان تێبه‌ربووه.
ناتۆ هیچ لێـدوانێـکی سه‌باره‌ت به هێرشه‌که نه‌داوه.
سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزایی که ئێسـتا به سه‌ردانێـک له ئیتاڵیایه، هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی ئه‌وه کارێـکی نه مرۆڤانه‌یه و نه موسڵمانه‌شه. هه‌روه‌ها ئۆباڵه‌که‌شی خسته ئه‌ستۆی دوژمنانی گه‌لی ئه‌فغانسـتانه‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندوو.