لیستی عێراقیـیه ئه‌و لایه‌نه سیکیولاره‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی سێی سـاڵی 2010 دا زۆربه‌ی کورسیـیه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقی به‌ده‌سـتهێنا، کۆتایی‌ده‌هێنێت به‌و بایکۆتکردنه‌ی له دانیشـتنه‌کانی په‌رله‌ماندا له ناوه‌ڕاستی مانگی دوازده‌دا ده‌سـتیپـێـکردبوو.
مه‌یسون ئه‌لده‌مه‌لوجی ده‌مڕاستی لیستی ئه‌لعێراقیـیه له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی لایه‌نه‌که‌ی بڕیاری داوه نوێنه‌ره‌کانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان پاش ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی له نێوان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی سه‌ر به لیستی ئه‌لعێراقیـیه و سه‌رۆکی لیسـته‌که‌دا کرا.
بێ له دکتۆر ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراق، سـاڵح ئه‌لموتڵه‌گ جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی و هه‌روه‌ها ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقیش به‌شـداربوون له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا.
له‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقیـیه بڕیاری کۆتایی‌هێنان به بایکۆتکردنی کابینه‌ی حکومه‌تی عێراق نه‌دا، به‌ڵام هه‌ندێـک له ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقیـیه، وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی پـێکردووه، گووویانه هه‌نگاوی داهاتوو گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانی ئه‌لعێراقیـیه ده‌بێت بۆ کابینه‌ی حکومه‌ت.
خانم ده‌مه‌لوجی ده‌شڵێت گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌لعێراقیـیه بۆ په‌رله‌مان به مه‌به‌سـتی خۆ ئاماده‌کردنه بۆ سه‌رخسـتنی ئه‌و کۆنگره نیشـتیمانیـیه‌ی له لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراقه‌وه پـێشـنیازکراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش کۆشـکی سـپی له واشنتن گوتوویه‌تی جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای له ڕێبه‌رانی عێراق کردووه به‌ر له‌و کۆنگره چاوه‌ڕوان‌کراوه چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن.
ڕۆژی هه‌ینیش به‌ڕێز بایدن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لـلاوی کردووه و ڕۆژی شه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفیدا و باس له‌سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان کراوه له ناو پـرۆسه‌ی سیاسی عێراقیدا.
هه‌ردوو ڕێبه‌ری عێراقیش جه‌ختیان کردۆته‌وه له‌وه‌ی گفتوگۆ له ئارادایه له نێوان لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی وڵاته‌که‌دا له‌م ده‌می خۆئاماده‌کردنه‌دا بۆ کۆنگره‌ی نیشـتیمانی عێراقیـیه‌کان وه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی کۆشکی سـپـیدا هاتووه.