عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح سه‌رۆکی یه‌مه‌ن هێشتا له سه‌ڵته‌نه‌تی عومانه و ڕوون نیـیه که‌ی بۆ چاره‌سه‌ری پـزیشـکی به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا ده‌چێت.
کاربه‌ده‌سـتێـک له باڵیۆزخانه‌ی یه‌مه‌ن له واشنتن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ئه‌و هیچ زانیـاریـیهکی نیـیه که‌ی به‌ڕێز سـاڵح به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا دێت.
کاربه‌ده‌سـته‌که که ناوی محه‌مه‌د ئهلباشایه ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی واڵ سـتریتی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێت سه‌رۆکی یه‌مه‌ن به دوای فڕۆکه‌یه‌کدا ده‌گڕێت به‌ره‌و نیویۆرکی به‌رێت. له‌و هه‌واڵه‌ی واڵسـتریتدا هه‌روه‌ها هاتووه فڕۆکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز سـاڵح که بۆینگێـکی 727 ی کۆنه لێی قه‌ده‌غه‌کراوه له فڕۆکه‌خانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بنیشێته‌وه. ئه‌لباشا گوتیشی سه‌رۆک سـاڵح ده‌توانێت به فڕۆکه‌یه‌ک به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا بێت.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان که له‌سه‌ر قسه‌ی دیپـلۆماتان له عومان و یاریده‌ده‌رانی به‌ڕێز سـاڵحهوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ده‌ڵێن سه‌رۆکی یه‌مه‌ن هه‌وڵ ده‌دات ڕ‌زامه‌ندی سوڵتانی عومان به‌ده‌سـتبهێنێت بۆ مانه‌وه‌ی به‌رده‌وام، به‌ڵام ئه‌لباشا به توندی نکوڵی له‌و هه‌واڵه کرد.