ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌رپرسان له عێراق ڕایانگه‌یاند بۆمبێکی چێنراو له لاڕێدا له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا به هێزێکی گه‌ڕۆکی پـۆلیسدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی کوژرانی یه‌ك که‌س.
هێرشه‌که له دوای 2 ڕۆژ له‌و ته‌قینه‌وه‌یه دێت که له هه‌مان ناوچه‌دا ڕوویدا و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 33 که‌س.
هه‌روه‌ها وه‌ک پۆلیس ڕایگه‌یاند ئه‌و بۆمبه‌ی له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیـیه‌ی زۆرینه شیعه ئاینزا ته‌قیـیه‌وه بووه هۆی برینداربوونی 9 که‌سی دیکه و سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس و ئۆتۆمبێلێکی مه‌ده‌نیش زیانیان پێکه‌وتووه.
به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه ژماره‌ی قووربانیـیه‌کانیان پشتڕاستکرده‌وه.
زۆر له عێراقیـیه‌کان گومانیان له چه‌کدارانی ئه‌لقاعده‌یه که هێرشه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌یان له دژی شیعه‌کان ئه‌نجام دابێت بۆ هه‌ڵگیرسـاندنه‌وه‌ی ململانێی تایفه‌گه‌رایی له پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق.