ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆمکاری عه‌ره‌ب له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌وا بڕیار دراوه ئه‌رکی چاودێرانی عه‌ره‌ب له سوریا ڕابگیرێت به‌هۆی زیادبوونی ئاسـتی توندوتیژیـیه‌کان له‌و وڵاته‌دا.
له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سـکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب وتووێژی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له وه‌زیرانی وڵاتانی عه‌ره‌بی کردووه و له‌سه‌ر ڕۆشـنایی ئه‌و وتووێژانه بڕیار درا ده‌سـتبه‌جێ کاری چاودێرانی عه‌ره‌ب له سوریا ڕابگیرێت هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی مه‌سه‌له‌که ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی کۆمکاره‌که.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمکاری عه‌ره‌ب به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رزی گوتووه سه‌ره‌ڕای ئه‌و بڕیاره چاودێران هه‌ر له سوریا ده‌مێنـنه‌وه و ڕه‌نگه ڕاگرتنی کاره‌کانیان به شێوه‌یه‌کی کاتی بێت.