پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له شـارۆچکه‌ی موسه‌یه‌بی پارێزگای بابلی باشوری وڵاته‌که ماڵی دوو پـۆلیسی برا ته‌قێنراوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 10 که‌س کوژراون.
پـۆلیس ده‌ڵێت ڕووداوه‌که له ناوچه‌ی حامیـیه بووه کاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی پـێـنجشه‌ممه بووه کاتێـک دانیشـتوانی ماڵه‌که له شیرینی خه‌ودابوون، هێرشبه‌ره‌کان چوارده‌وری ماڵه‌که‌یان به بۆمب چاندووه و پاشـان ته‌قاندوویانه‌ته‌وه و ماڵه‌که به‌سه‌ر دانیشـتوانهکهیدا وێرانبووه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان دوو پـۆلیسه‌که و هاوسه‌ره‌کانیان له‌گه‌ڵ شه‌ش منداڵیان له ته‌قینه‌وه‌که‌دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه.