کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیـیه‌ی زۆرینه شیعه‌ی پایته‌خت ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 31 که‌س کوژراون و 60 که‌سی دیکه برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن ته‌قینه‌وه‌که خۆکوژێـک ئه‌نجامی داوه له نزیک که‌ژاوه‌یه‌کی تایبه‌ت به ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسپاردنی ته‌رمی محه‌مه‌د ئه‌لمالیکی که ده‌ڵاڵێـکی خانووبه‌ره بووه و به‌ر له ڕۆژێـک به ده‌سـتی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی و کوڕه‌که‌ی له گه‌ڕه‌کی یه‌رموکی به‌غدا کوژرابوون.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که هێنده به‌هێزبووه هه‌رچی شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی باڵه‌خانه‌کانی ده‌وروبه‌ری هێناوه‌ته خوارێ و هه‌روه‌ها ئاگری به‌رداوه‌ته باڵه‌خانه‌کانی نزیکی.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ئۆباڵی زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له مانگی دوازده ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی یاخیبووه سووننه‌کانه‌وه.
له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا زیاتر له 200 که‌س کوژراون و زۆربه‌یان شیعه ئاینزا و ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش بوون.