هه‌ردوو که‌سایه‌تی کۆماری مت ڕامنی و نیوت گنگرچ که ده‌خوازن بـبنه کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌مسـاڵدا له ململانێـیه‌کی به‌رده‌وامدان بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پشـتیوانی ته‌واو له سـتانی فلۆریدای باشوری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که له دوو ڕۆژی داهاتوودا هه‌ڵبژاردنی کۆماریـیه‌کان له‌وێ ده‌کرێت و یه‌کێـک له‌و دوو کاندیده ده‌یباته‌وه.
ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیـیه ئه‌وه‌ی له فلۆریدا ده‌یباته‌وه ده‌بێته کاندیدی کۆماریـیه‌کان، به‌ڵـکو هێشـتا ماوه‌یه‌کی زۆریان له به‌رده‌مدایه هه‌تا ده‌گه‌نه کۆنگره‌ی کۆماریـیه‌کان له مانگی هه‌شـتدا.