سیناتۆری پـێشوو ڕیک سـانتۆرم له هه‌ڵبژاردنی کۆماریـیه‌کان له هه‌رسێ سـتانی کۆلۆرادۆ و میزوری و مینه‌سۆتا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری ، نوسه‌ر و شیکاری سیاسی له کاروباری ئێرانی‌دا ده‌ڵێت هیچ گومانی تێدا نیـیه که رژێمی ئێرانی هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات
وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند که باڵیۆزانی خۆیان له سوریا ده‌کشیننه‌وه و هه‌روه‌ها باڵیۆزانی سوریاش له نیو وڵاته‌کانیاندا ده‌رده‌که‌ن، وه‌ک کاردانه‌وه‌یان له‌مه‌ڕ زیادبوونی ئاستی توندوتیژی له سوریادا
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌سـتیانکردۆته‌وه به تۆپـبارانکردنێـکی سه‌ختی شـاری حومس، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 100 که‌سی مه‌ده‌نی کوژران
دادگایه‌کی عێراقی سزای مه‌رگی به سه‌ر پـیاوێکدا سه‌پاندووه به تۆمه‌تی کوشتنی و هه‌روه‌ها ڕفاندنی هاوڵاتیانی فه‌ڕه‌نسی و کونسوڵی ئێرانی. ئه‌م فه‌رمانه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ڕاگه‌یه‌ندرا
ده‌ڵێت هاوڵاتیانی ئاسایی ڕووسی گه‌ره‌کیانه له حکومه‌ته‌که‌یدا ده‌نگی زیاتریان هه‌بێت و هه‌روه‌ها دان به‌وه‌دا ده‌نێت که سیستیمی سیاسی ڕووسیا پـێویستی به نۆژه‌نکردنه‌وه هه‌یه
فه‌تح و حه‌ماسی فه‌ڵه‌سـتینی نه‌یاری یه‌کتری له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی ڕێـکه‌وتوون و بڕیاره حکومه‌ته‌که له لایه‌ن مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی هه‌نووکه‌ی فهڵهستیـنیـیهوه ڕابه‌رایه‌تی بکرێت
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌هۆی خراپـبوونی باری ئاسایش باڵیۆزخانه‌ی خۆی له سوریا داخست و ئه‌و دیپـلۆماتانهی له‌وێ مابوونه‌وه کێشاوه‌ته‌وه
ئه‌مرۆ چواره‌م ڕۆژه له قاهیره پێکدادان له نێوان خۆپیشاندان و پۆلیسدا به‌رده‌وامه. کارمه‌ندانی ئاسایش هه‌وڵده‌ده‌ن خۆپیشانده‌ران له باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت له پایته‌خت دوربخه‌نه‌وه
ئه‌و سه‌رما وسۆڵهیهی چه‌ند ڕۆژێـکه ئه‌وروپای گرتۆته‌وه هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی نزیکه‌ی 300 که‌س و کیشوه‌ره‌که‌ی نیمچه ئیفلیج کردووه
هێله‌ری کلنتن داوای له دۆسـتانی گه‌لی سوریا کرد گوشـار بکه‌ن بۆ کۆتاییهێنان به سه‌رکوتکردنی خوێناویانه‌ی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو و کاربکه‌ن
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی پـڕ له ته‌قه‌مه‌نی له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پـۆلیسی شـاری قه‌نده‌هاری ئه‌فغانسـتان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 9 که‌س کوژراون و 19 که‌سی دیکه برینداربوون
فه‌رمانداری پێشووی ماساچوسیتس مت ڕامنی له گردبوونه‌وه‌ی پارتی کۆماری له ستانی نیڤادا به ئاسانی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش پێگه‌ی خۆی سه‌قامگیر ده‌کات بۆ پاڵاوتنی له‌لایه‌ن کۆماریـیه‌کانه‌وه
جگه له‌و دوو وڵاته، هه‌ر 13 ئه‌ندامه‌که‌ی دیکه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگیان بۆ بڕیاره‌که دا، له‌وانه ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان به‌ره‌و قه‌ته‌ر بڕوات به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی ڕێگه‌چاره‌کان بۆ چۆنێتی به‌دیهێنانی ئاشتی له ئه‌فغانسـتاندا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆکی تونس مونسف ئه‌لمه‌رزوقی گوتی وڵاته‌که‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی داوه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر زیادبوونی توندوتیژی حکومه‌تی سوریا له به‌رامبه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیلی خۆی
ده‌ڵێن هێزه چه‌کداره‌کانی سوریا به لایه‌نی که‌م 217 که‌سیان له شـاری حومس کوشـتووه، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خۆی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێـک ئاماده ده‌کات
حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له مانگی ڕابردوودا بازاڕی کار له وڵات‌دا ڕووی له گه‌شه‌کردن کرد و 243 هه‌زار کار په‌یدا بووه
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به فه‌رمی هه‌واڵی کۆتایی هاتنی برسێتی له سۆماڵ راگه‌یاند، به‌ڵام هاوکات هوشیاری ده‌دات که یه‌ک له‌سه‌ر سێی دانیشتوانه‌که‌ی هێشتا هه‌ر پـێویستیان به کۆمه‌کی خۆراک هه‌یه
له پاش نوێژی هه‌ینی ده‌نگی ته‌قه و هه‌ڵدانی به‌رد و دوکه‌ڵی گازی فرمێسـک ڕێژ مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره‌ی گرته‌وه
زیاتر نیشـان بده