دادگایه‌کی عێراقی سزای مه‌رگی به سه‌ر پـیاوێکدا سه‌پاندووه به تۆمه‌تی کوشتنی و هه‌روه‌ها ڕفاندنی هاوڵاتیانی فه‌ڕه‌نسی و کونسوڵی ئێرانی. ئه‌م فه‌رمانه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ڕاگه‌یه‌ندرا.
له‌و باره‌یه‌وه دادگای ناوه‌ندی عێراقی تاوانه‌کان حکومی ئه‌و پـیاوه‌ی دا ئه‌وه‌ی که ته‌نها به ص- خ ناوی هێناوه و سه‌ر به سوپای ئیسلامیه و کاری رفاندن و هه‌روه‌ها کوشتنی ئه‌نجامداوه، له‌وانه رفاندنی کونسڵی ئێرانی و هه‌روه‌ها دوو هاوڵاتی فه‌ڕه‌نسی.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه سزای مه‌رگه‌که شیانی پـێداچوونه‌وه‌ی هه‌یه.
له ساڵی 2004 دا دوو رۆژنامه‌وانی فه‌ڕه‌نسی له باشوری به‌غدای پایته‌خت له لایه‌ن سوپای ئیسلامی له عێراق رفێندران، به‌ڵام دواتر ئازادکران. هه‌روه‌ها له هه‌مان ساڵدا واته 2004 دا فه‌ره‌یدون جه‌هانی کونسڵی ئێرانی له شاری که‌ربه‌لا له عێراق دیار نه‌ما و پاشان سوپای ئیسلامی هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی راگه‌یاند و گوتبووی هۆکاری ده‌ستگیرکردنی ناوبراو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هانی تایه‌فه‌گه‌ری ده‌دا و هه‌روه‌ها به‌هۆی چالاکی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌رکی دیپـلۆماتی خۆیدا. هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و ڕاوێژکاره ئێرانیـیه نادیاره.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌م که‌سه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی پشکنین له گه‌ره‌کی یه‌رموک له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیرکرا و دانی به‌وه‌دا نا که ئه‌و رابه‌ری سوپای ئیسلامی بووه له پارێزگای باشوری به‌غداد ئه‌وه‌ی به سێ گۆشه‌ی مه‌رگ ده‌ناسرا.