ڕۆژی شه‌ممه فه‌رمانداری پێشووی ماساچوسیتس مت ڕامنی له گردبوونه‌وه‌ی پارتی کۆماری له ستانی نیڤادا به ئاسانی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش پێگه‌ی خۆی سه‌قامگیر ده‌کات بۆ پاڵاوتنی له‌لایه‌ن کۆماریـیه‌کانه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له مانگی یازده‌ی داهاتوو.
له میانه‌ی وتاری سه‌رکه‌وتنه‌که‌یدا ڕامنی به خێرایی که‌وته باسکردنی سه‌رۆک ئۆباما و گوتی ئۆباما له کاتێـکدا پشـتی کرده نیڤادا که به یه‌کێـک له خراپـترین باری ئابوری‌دا تێپه‌ڕده‌بێت.
سه‌رکه‌وتنی ڕامنی له نیڤادا که‌متر له هه‌فته‌یه‌که دێت به دوای سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ستانی فلۆریدا.
رامنی له نیڤادا زیاتر 47% ی ده‌نگه‌کانی برده‌وه و سه‌رۆکی پـێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نیوت گینگرچ که ڕکه‌به‌ری سه‌ره‌کییه‌تی زیاتر له 22% ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌سـتهێناوه و به پله‌ی دووه‌م هاتووه.
پاشـان ئه‌ندامی کۆنگرسی نوێنه‌ری ستانی ته‌کساس رۆن پۆڵ 18% ی هێناوه و له پله‌ی سێهه‌مدا هات و ریک سانتۆریۆم سیناتۆری پـێشووی په‌نسلڤانیا 11% ی به‌ده‌سـتهێنا و له پله‌ی چوارمدا وه‌ستایه‌وه.