بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان به‌ره‌و قه‌ته‌ر بڕوات به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی ڕێگه‌چاره‌کان بۆ چۆنێتی به‌دیهێنانی ئاشتی له ئه‌فغانسـتاندا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ئه‌م هه‌واڵه‌یان ڕاگه‌یاند و گوتیان سه‌رۆک وه‌زیر یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی له‌وێ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی قه‌ته‌ر کۆده‌بێته‌وه سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵانه‌ی ئاشـتی که ده‌درێن له پـێناو کۆتایی هێنان به شه‌ڕی نێوان حکومه‌تی ئه‌فغانی و یاخیبووه‌کانی تاڵیباندا.
مانگی ڕابردوو تاڵیبانه‌کانی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند که‌وا نیازیان هه‌یه ئۆفیسێـکی سیاسی له قه‌ته‌ر بکه‌نه‌وه، به‌ر له‌و وتووێژانه‌ی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت سـازبکرێن له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. هه‌روه‌ها دانوسـتاندکارێـکی تاڵیبانه‌کانی ئه‌فغانسـتان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا له قه‌ته‌ر کۆبووه‌ته‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان خانم هینا ڕه‌بـبانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی کۆبووه‌وه و گوتی وڵاته‌که‌ی خوازیاره هانی یاخیبووه‌کانی ئه‌فغانسـتان بدات بۆ به‌دیهێنانی ئاشـتی، ئه‌گه‌ر بێت و حکومه‌تی ئه‌فغانی داوای ئه‌و کاره بکات لێبکات. هه‌روه‌ها گوتیشی پاکسـتان هیچ ئه‌جیندایه‌کی نهێنی بۆ ئه‌فغانسـتان نیـیه.