ئه‌مرۆ چواره‌م ڕۆژه له قاهیره پێکدادان له نێوان خۆپیشاندان و پۆلیسدا به‌رده‌وامه. کارمه‌ندانی ئاسایش هه‌وڵده‌ده‌ن خۆپیشانده‌ران له باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت له پایته‌خت دوربخه‌نه‌وه.
خۆپیشانده‌ران داوا له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی حوکمڕانی وڵات ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵات ڕاده‌ستی حکومه‌تی مه‌ده‌نی بکات.
به‌رپرسان ده‌ڵێن له‌وه‌تای که‌وتنه‌وه‌ی کاری توندوتیژی له ڕۆژی پێنچشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه به‌لانی که‌مه‌وه 12 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2500 که‌سی‌دیکه برینداربوون.
کاری توندوتیژی و توڕه‌بوون له پاش ئه‌وه که‌وتنه‌وه که هێزه‌کانی ئاسایش نه‌یانتوانی پـێکدادان له یاریه‌کی تۆپی پـێدا له ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوودا له شاری پـۆرسه‌عید که‌وته‌وه ڕابگرن و له ئاکامدا 74 که‌س کوژران.
ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌کانی پۆلیس له قاهیره گازی فرمێسک ڕێژ و دارلاسیکیان دژ به خۆپیشانده‌ران به‌کارهێنا، خۆپیشانده‌ران له نزیک باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ که به‌تووندی پاڕێزگاری ده‌کرا دروشمیان ده‌گوته‌وه و هاواریان ده‌کرد.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێزه‌کانی ئاسایشی میسر 47 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه که گومان ده‌کرێت ده‌سـتیان له ڕووداوه‌که‌ی ناو یاریگاکه‌ی پـۆر سه‌عیددا هه‌بووبێت.