ڤلادمیر پـوتنی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ڕووسیا شیانێکی زۆری هه‌یه که له مانگی داهاتوودا سێهه‌مین خولی پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی وڵات به ده‌ستبهێنێت، ده‌ڵێت هاوڵاتیانی ئاسایی ڕووسی گه‌ره‌کیانه له حکومه‌ته‌که‌یدا ده‌نگی زیاتریان هه‌بێت و هه‌روه‌ها دان به‌وه‌دا ده‌نێت که سیستیمی سیاسی ڕووسیا پـێویستی به نۆژه‌نکردنه‌وه هه‌یه.
له وتارێکدا که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕۆژنامه‌ی کۆمه‌رسانت بڵاویکرده‌وه تیایدا به‌ڕێز ڤلادمیر پـوتن دانی به‌وه‌داناوه که حکومه‌تی وڵات له‌مه‌ڕ داواکاری هاوڵاتیانی خۆی بۆ هه‌بوونی ده‌نگی زیاتریان له نێو ئه‌م حکومه‌ته‌دا زۆر له دواوه‌یه. له گوته‌که‌یدا ڤلادمیر پوتن ده‌ڵێت کۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیلی ڕووسی زۆر کامڵ بووه و چالاکه و هه‌روه‌ها به‌رپرسیاره، هه‌ر بۆیه ده‌بێت حکومه‌تی ڕووسی به هێنده‌ی به‌شی تایبه‌تی زیاتری چالاکدا پـێڕابگات. هاوکات به‌ڕێز پوتن ئاگاهی دا‌و که نابێت ڕووسیا لاسایی هیج نمونه‌یه‌کی ده‌ره‌کی بکاته‌وه بۆ گۆڕینی حکومه‌تی وڵات. ناوبراو ده‌شڵێت وڵات پـێویستی به حکومه‌تێکی به‌هێزی ناوه‌ندی هه‌یه.