ئه‌و سه‌رما وسۆڵه‌یه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکه ئه‌وروپای گرتۆته‌وه هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی نزیکه‌ی 300 که‌س و کیشوه‌ره‌که‌ی نیمچه ئیفلیج کردووه.
هه‌ر له ئۆکرانیا 131 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و زیاتر له 2 هه‌زار که‌سی دیکه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشـخانه‌کان.
له پـۆڵه‌نداش 53 که‌س مردوون کاتێـک پـله‌ی گه‌رمی گه‌یشـتبووه 22 پله‌ی ژێر سفری سه‌دیـیه‌وه. زۆربه‌یان له‌و لانه‌وازانه بوون که له کوچه و شه‌قامه‌کاندا ژیانیان به‌سه‌رده‌برد.
له ڕۆمانیاش ژماره‌ی مردووانی ئاکامی ئه‌م شه‌پـۆلی سه‌رما و به‌فره گه‌یشـتۆته 34 که‌س.
له بولگاریاش که هه‌ژارترین وڵاتی یه‌کێتی ئه‌وروپایه 16 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و زۆربه‌یان گوندنشین بوون که له ڕێگه و بانه‌کاندا ڕه‌ق بووبوونه‌وه.
له لیتوانیاش 15 که‌س مردوون و له لاتیڤیا 10 و له چیک 6 و له فه‌ره‌نسا 5 و له کرواتیا 2 که‌س.
له بلگرادی پایته‌ختی سربیاش پله‌ی گه‌رمی گه‌یشـتۆته 10 پـله‌ی ژێر سفری سه‌دی و هه‌تا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌و وڵاته‌ش 9 که‌س به‌هۆی سه‌رما و به‌فره‌وه مردوون.
له سه‌رایڤۆی پایته‌ختی بۆسنیاش نزیکه‌ی یه‌ک مه‌تر به‌فر باریوه و هاتوچۆ تیایدا نیمچه ئیفلیج بووه.
له نه‌مساش پـله‌ی گه‌رمی گه‌یشـتبووه 40 پـله‌ی سفری ژێر سه‌دی و هه‌ر له شـاری هێلسنکی و ده‌وروبه‌ری 200 حاڵه‌تی ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوه و 4 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
ڕووباری دونا یان دانوب که گه‌وره‌ترین ڕووباری ئه‌وروپایه له سه‌دا 60 ی سه‌ر ئاوه‌که‌ی بووه به به‌سته‌ڵه‌ک و جموجۆڵ تیایدا نیمچه ئیفلیج بووه.