وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند که باڵیۆزانی خۆیان له سوریا ده‌کشیننه‌وه و هه‌روه‌ها باڵیۆزانی سوریاش له نیو وڵاته‌کانیاندا ده‌رده‌که‌ن، وه‌ک کاردانه‌وه‌یان له‌مه‌ڕ زیادبوونی ئاستی توندوتیژی له سوریادا.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان به‌هۆی ره‌تکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کان و له باربردنی ته‌واوی هه‌وڵه‌کانی دڵسۆزانه‌ی عه‌ره‌بیـیه له لایه‌ن رژێمی سوریاوه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌که و هه‌روه‌ها بۆ رێگرتنه له ڕشتنی خوێنی هاوڵاتیانی سوریـیه.
هاوکات به‌یاننامه‌که‌ی هاریکاری که‌نداو که ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سعودیـیه بڵاویکرده‌وه، ده‌ڵێت شانشینی سعودی که سه‌رۆکی خولی هه‌نوکه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوه، ڕایگه‌یاند که‌وا وڵاتانی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان بڕیاری دا سه‌رجه‌م باڵیۆزانی خۆیان له سوریا بکشێننه‌وه و هاوکات داوا له هه‌موو باڵیۆزانی رژێمی سوریا له نێو وڵاته‌کانیاندا ده‌که‌ن به خێرایی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی که‌نداو بهجێبهێڵن.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو ده‌ڵێن ده‌بێت وڵاتانی عه‌ره‌بی که بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوودا له ئه‌نجومه‌نی کۆمکاری عه‌ره‌بی کۆببنه‌وه، هه‌موو رێوشوێنێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه بگرنه به‌ر به‌رامبه‌ر ئاستی روو له هه‌ڵچوی توندوتیژی له دژی گه‌لی سوریا، دوای ئه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا وا له ساڵێک نزیک ده‌بێته‌وه و به بێ ئه‌وه‌ی هیج تروسکاییه‌کی چاره‌سه له ئاسۆدا هه‌بێت.
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو له ڕیازی پایته‌ختی سعودی کۆده‌بنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی ڕه‌وشی سوریا.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا شا عه‌بدوڵای سعودی داوای له کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد ڕێوشوێنی یه‌کلاکه‌ره‌وه پـیاده بکه‌ن له پـێناو پاراستنی گیانی که‌سانی بێ‌تاوان له سوریا و هه‌روه‌ها راگرتنی خوێن ڕشتن و هاوکات شا عه‌بدوڵای سعودی ئاگاهی دا و گوتی که شه‌ڕ و توندوتیژی له سوریا هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری هه‌رێمه‌که ده‌کات.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه شانشینی سعودی یه‌که‌مین وڵات بوو که له مانگی رابردوودا چاودێرانی خۆی له سوریا له نێو تیمی کۆمکاری عه‌ره‌ب کشانه‌وه و دواتر وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو جێ پێی سعودییه‌یان هه‌ڵگرت.