وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌هۆی خراپـبوونی باری ئاسایش باڵیۆزخانه‌ی خۆی له سوریا داخست و ئه‌و دیپـلۆماتانهی له‌وێ مابوونه‌وه کێشاوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ڕۆژی دووشممه گوتی کاری باڵیۆزخانه‌که ڕاگیراوه و باڵیۆز ڕۆبه‌رت فۆرد و دیپـلۆماته‌کانی تر وڵاته‌که‌یان جێهێشـتووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له مانگی ڕابردوو هۆشـداری به دیمه‌شق دابوو باڵیۆزخانه‌که‌یان داده‌خه‌ن ئه‌گه‌ر بێت و حکومه‌تی سوریا نیگه‌رانیـیه‌کانی ئاسایش چاره‌سه‌ر نه‌کات، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به ئاسایشی کارمه‌ندانی و هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌دا.
ئه‌م هه‌نگاوه که زیاتر حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د گۆشه‌گیرده‌کات له کاتێـکدا دێت سه‌رکوتکردنی خوێناویانه‌ی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو له سوریا په‌ره‌ی سه‌ندووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌مڕۆش له سوریا به ده‌یان که‌س کوژراون و هه‌روه‌ها برینداربوون و هێزه‌کانی حکومه‌ت هێرشێـکی توندیان کردۆته سه‌ر شـاری حومس.