هه‌ردوو گرووپی فه‌تح و حه‌ماسی فه‌ڵه‌سـتینی نه‌یاری یه‌کتری له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی ڕێـکه‌وتوون و بڕیاره حکومه‌ته‌که له لایه‌ن مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی هه‌نووکه‌ی فه‌ڵه‌ستیـنیـیه‌وه ڕابه‌رایه‌تی بکرێت.
له‌و باریه‌وه ئه‌مڕۆ به‌رپـرسێـکی فه‌ڵه‌سـتنی ڕایگه‌یاند ڕێـکه‌وتنه‌که له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له قه‌ته‌ر ده‌سته‌به‌رکرا، وه به‌رپـرسه‌که ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی داوه ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی نێوان فه‌تح و حه‌ماسی فه‌ڵه‌سـتینی داوا له به‌ڕێز مه‌حمود عه‌باس ده‌کات له بری سه‌لام فه‌یازی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک وه‌زیران بگرێته ده‌ست ئه‌وه‌ی له لایه‌ن خۆرئاواوه پـشـتیوانی لێـده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی گوتنه ده‌سـتبه‌جێ ئاشـکرا نیـیه که ئایا که‌ی ئه‌م حکومه‌ته نوێـیه‌ی فه‌ڵه‌سـتینی داده‌مه‌زرێت.
هه‌ردوو گرووپی فه‌تح و حه‌ماس یه‌که‌م جار له مانگی پـێـنجی سـاڵی ڕابردوودا له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌ندی ڕێـکه‌وتن.
گرووپی حه‌ماس حوکمڕانی که‌رتی غه‌ززه ده‌کات، هاوکات گرووپی فه‌تح ڕابه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌سـتینی زیاتر میانڕه‌و له که‌ناری خۆرئاوا ده‌کات.
گرووپی حه‌ماسی ئیسلامی فه‌ڵه‌سـتینی له لایه‌ن خۆرئاواوه به ڕێـکخراوێـکی تێرۆریسـتی داده‌نرێت و ئه‌م گرووپه له هه‌ڵبژاردنی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له سـاڵی 2006 دا سه‌رکه‌وتنێـکی مه‌زنی تۆمارکرد و له سـاڵی 2007 دا کۆنتڕۆڵی غه‌ززه‌ی له ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی لایه‌نگری بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحی به‌ڕێز عه‌باس هێنایه ده‌رێ، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ندان مانگ له شه‌ڕ و توندوتیژی نێوانیان.