ئه‌مڕۆ هه‌ینی توندوتیژی سه‌رانسه‌ری شـاره‌کانی میسری گرته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون.
توندوتیژیـیه‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانه گیانیـیه بووه که شه‌وی چوارشه‌ممه له ئاژاوه‌یه‌کی پاش یاریـیه‌کی تۆپی پـێ له شـاری پـۆر سه‌عید که‌وته‌وه‌وه که تیایدا 74 که‌س کوژران.
توڕه‌یی خه‌ڵـکی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایش نه‌یانتوانیبوو کۆنتڕۆڵی ڕه‌وشه‌که بکه‌ن و ڕێـگه له ڕوودانی ئه‌و کوشـتنکاریـیه بگرن. له ئێسـتادا داواکاری خۆپـیشـانده‌ران ئه‌وه‌یه ئه‌نجومه‌نی له‌شـکری ده‌سه‌ڵات بۆ حکومه‌تێـکی مه‌ده‌نی بگوێزێته‌وه.
له پاش نوێژی هه‌ینی ده‌نگی ته‌قه و هه‌ڵدانی به‌رد و دوکه‌ڵی گازی فرمێسـک ڕێژ مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره‌ی گرته‌وه. دکتۆرێـک که له نزیـک مه‌یدانه‌که چاره‌سه‌ری برینداره‌کان ده‌کات به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه ژماره‌یه‌کی زۆری بریندار هاتوونه‌ته لای.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان خۆپـیشـانده‌رێـک له نزیک وه‌زاره‌تی ناوخۆوه کوژراوه و له شـاری سویسیش 2 خۆپـیشـانده‌ری دیکه. هه‌روه‌ها 30 که‌سی دیکه برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێت له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی دوایـیدا نزیکه‌ی 400 که‌س له پـێـکدادانه‌کانی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پـۆلیسدا برینداربوون.