وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ به به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریای گوتووه مۆسـکۆ ده‌یه‌وێت گه‌لی عه‌ره‌ب له ئاشـتیدا بژین، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی سوریا زۆر به توندی به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سێرگی لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی موخابه‌راتی ڕووسیا گه‌یشتنه دیمه‌شقی پایته‌خت و له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کۆبوونه‌وه. ئه‌م سه‌ردانه دوابه‌دوای ڤیتۆکردنی بڕیارێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر سوریا له لایه‌ن ڕووسیا و چینه‌وه دێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌سـتیانکردۆته‌وه به تۆپـبارانکردنێـکی سه‌ختی شـاری حومس، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 100 که‌سی مه‌ده‌نی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کوژران.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تورکیا گوتی که‌وا ده‌سـتپـێـشخه‌ریـیه‌کی نوێ بۆ قه‌یرانی سوریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت پاش ئه‌وه‌ی ڕووسیا و چین بڕیاره‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان ڤیتۆکرد.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گوتی تورکیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه کارده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له پاڵ گه‌لی سوریادا بوه‌ستێت، نه‌ک حکومه‌ته‌که‌ی.